بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەولەت لە گفتوگۆیەکدا لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوەندی سەربازی و کاردانەوەی بەهێزی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران، وتی: خەڵکی ئێران هەستێکی بەرزیان هەیە بەرانبەر توانی بەرگری ئێران و لێی دڵنیان.
ناوبراو بە ئاماژە نە وێنە ساختە بڵاو کراوەکان لە هەندێک مێدیا، جەختی کرد: هەر ئەو جۆرە کە لە بەیاننامەی فەرمی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێراندا هاتووە: تەنیا خەسارێکی کەم بەر ناوەندە سەربازییەکان کەوتووە و خەڵکی ئێران وێڕای پاراستنی ئاسایشی خۆیان دووری بکەن لە دەنگۆکان .
هەروەها زیادی کرد: ئێستا دۆخی وڵات ئاساییە و گەشتەکانیش چوونەتەوە سەر دۆخی ئاسایی.
Your Comment